إجمالي مرات مشاهدة الصفحة

الخميس، 25 فبراير 2021

ئەمڕۆ سەردانی خزمانم کرد لە قوشتەپەو گرد مەلا گیشتمە // Helbestvan اسماعيل علي


 ئەمڕۆ سەردانی خزمانم کرد لە قوشتەپەو گرد مەلا گیشتمە

ئەو شوێنە ناوەکەی سەرنجی ڕاکیشام کە کاتی خۆی داگیر

کەر عوسمانیەکان ناویان ناوە،واتە گردی چێشکە،کە قشلەی

لێ دانابوو،هەر بۆیە کتێبەکەی ( مستر های) م  بیر کەوتەو

کە ساڵی ۱۹۱٨ دووسال حاکمی هەولێر بوو،بەریتانیا بو دژی

عوسمانیەکان ناردبووی،  دەلێ من لە مندەلی بووم فەرمانم

پێ کرا، وەك یارمەتی دەری حاکمی سەربازی بڕم بۆ ئـالتون

کوپری،ئەوسا سیارەکی فۆردی پێ دەبێت بەخۆی و خزمەت

کارێکی لەگەل دێت،دەگاتە پردێ،ناوچەکە بەســەر دەکاتەوە

دوای چەند ڕۆژ هـەوال دەدات کە عوسـمانیەکـان قوشــتپه

چۆل بکەن،خەبەر دێت ئەویش هەنـگاو داوێت بـۆ پێشــتر

کە ڕۆیشتن، لەسەر شەقامەکە گوندێك نزیکە ناوی(گۆڵتەپە)

وابزانم لەگەل قولتەپەیەتی،خەبەر بۆ ئاغای گوندی دەنێرت

دەلێ ( محمود یابە‌ ) یەکەم کەس بوو هاتە پیشوازیم شەو

لە دیوەخان خەلکێکی زۆر کـۆببنەوە، دەورەیان دام پسـیاری

زۆر سەیریان لێ کردم،۱ـ بەریتانیەکان بۆ چ هاتون؟ ۲ـ چۆن

دەسەڵات بەڕێوە دەبەن؟۳ــ ئایا سەرۆك و موختارە زاڵمەکان

لە ناو دەبەن؟ ٤ـ بڕی ئەو باجە چەندە کە دەیسێنن؟ ٥ــ ئەو

چـاکسازیە کشتوکالیانە چیـن کـە دەیهێنن ٦ ــ هـێلی ئاســن

ڕادەکێشن؟ ،،دەڵێت ئیدی هەولم دا بۆ ئەم شـتانە باشـترین

وەڵامم هەبێت،لەڕاستیدا تاقیکردنەوەیکی سەیر بوو، شــەو

تا بەیانی بیرم لەو قسانه دەکردەوە،ووتم منیان خستوتە بەر

ئەو ئەزموونە وردە،،ڕەنگە من یەکم ئینگلیز بوبم کە قسەیان

لەگەلدا کردوم،من وام لێك دایـەوە ئــەوانە پیـاوی خـەراپـن

دوای سەیری ئەو ڕێز گرتنو خواردنی بـرنج و شـلە خـواردنی ڕێز لێنان هەبوو،ووتم ئەوەی ئاغای دەزەیی بۆمنیان کرد لەو پێش وازی ،قســەی پیـاوێکیان زۆر گرنــگ بوو  بـۆمـن کــە ویستی یارمەتیم بدات،، ووتـی تـۆ دەچیت بۆ هەولێر من

هاوڕێیەکم لە وێیە ناوی ( ئەحمەد ئەفەندیە ) پیاوێکی خانە

دانەو دیارە لە شار، یارمەتیت دەدات بڕۆ بۆلای، بۆیــە ووتم

نا ئەو دەزیانە پیاوی باشن خەلکی  دلسۆزن سودیان دەبێت

بۆمان،، بەلێ ئـەگـەر ڕای خەلكو کــۆمەلگا هـەبێت دەتـوانێ داوای پسیاری زۆر گرنگ  دەخوازی کار بکات لەو کەســانەی کە  دێن ولات داگیر دەکـەن، تـا بێ بـەش نەبێت لـە مـاف و ســودەکانی،بزانن خەلك لە گوێی گا نەخەوتووە ۲۳ ـ۲ـ ۲۰۲۱

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بطل من هذا الزمان // بقلم الأستاذ علي جزيري الباحث والكاتب الكوردي ..

 كتب الأستاذ علي جزيري الباحث والكاتب الكوردي في جريدة كوردستان العدد ( 714 ) تاريخ ( 15/10/2023 ) الصفحة العاشرة حكاية بعنوان ( بطل من هذا ...