ئەو بەیانیە کە چـاوم کردەوە نم نم بــاران دەبـاری کەشێکی
زۆر جوان و سـەرنج ڕاکێش بوو بۆ ئاشــقان بۆ ئـەو کـۆتـرو
بـاڵنـدە جوانانەی بەو جەوە جوانە ئەشق دەکــەن،،،،،،
زۆر سەرنجی ڕاکێشام کە نامەیەکی خەیاڵاوی بـنـووســــم..
خەمەکان هەمووی خەیاڵە ، خەیاڵیش خۆت دەزانی خەیاڵی
بــە تـاڵـە. ،چــونـکە کـاتـی خـۆی بـۆ زۆر کـەس گــریــاوم. بـەڵام ئـێـســــتا مـن تــەنـیـام ،،،،،،
تۆ باش دەزانی من لە تەنیای دەترسم و لە تاریکیش شـــێت
دەبم،ئیدی بۆ ئەو زوڵمەم لێ دەکەی!!؟ خۆ تۆ شـــاژنـی نـێـو شیعرو ووشـەو ئەفسانەو پاڵەوانی خەونە خەنیەکانی مـــن
بووی بۆ جێت هێشتم؟ بۆ بێبەشم دەکەی لەو ماوەی ژیــان
ماوە،هێشتا ڕونـاکی پـەنـجـەرەیەك مـاوە ڵێوەی بـڕوانـین،..
دەرگایەك ماوە بە ڕووماندا بکرێتەوە، زەمەنێك هەیە بـــــۆ
ئاشـق بوونەوە ئەو نمە بارانەی ئەمـڕۆش زۆر خۆشــــە بــۆ
پیاسەیەکی لەگەل بکەین، گیانەکەم ئەها نام بینی تەنـها،،،،
تەنها قەلەمەکەم لە دەستم مایە،نام بینی چەند سەر گەردانم
چەند ڕوخاوم چاوەڕێ لوتفێکم زۆر ماندوم سەیری کولم بکە
زۆر بێ نورە دورە لە نوری تۆ.تۆ بۆ بێ دەنگی؟ ئەوە نیە من
هـەم.. وچانێك دەدەم چاوەڕوانم..،!!؟ مـەیهڵـە زەمـن ڕۆژی
ئـــەشــــقت ڕەش کاتەوە،،،،،، ۱٦ ــ ۱۲ ــ ۲۰ ۲۰

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق