خوێندنەوەی کتێب دڵی جوان و بێگەردت دەداتـێ،،لەگەل
فراوان کردنی فـیکر بەرەو دونیای ڕۆشـنبیریت دەبـات و ڕوئیای ژیان دەوڵەمەند دەکات لە ووتەی جوان و ماڵیکە
بــۆ شـیـعرو ژیـان دەگـۆڕێـت، هـەنـدێ جـار کـە کـتێبێك دەخوێنیتەوە خۆزگە دەخوازێ کە ئەم کتێبە تۆ بتنوسیایە
کە شتێکی جیاوازی خوڵقاندووە، چ لـە ڕووی مـێژوو یـا
فیکر یا شیعر. هەندێ جار تووشی سەر سوڕمانت دەکات
یان نەشـئەو خۆشـیت پێ دەبەخشـێت،ڕەنگبێ هـەنـدێ
جار بۆ لایەنی فرمێسك و گریانیشت ببات، لەبـەر ئەوەی
کارێگەری لە ڕوح و دەروون دەکات،، هـەر بـۆیـە ئەمـڕۆ
زۆر بیرم کردەوە کە تاماوم بتوانم ئەو کۆمەلە شـیعرەی
نووسیومە ئامادەی بکەم گەر بوم ڕەخسا لەو مــاوەیــە
چاپی بکەم، ،،، ۲٨ ــ ۱ ـــ۲۰۲۱
هـەمـوومان وێـڵین
بەدوای ووشەی خۆش بەختی
گەرچی لە کاریگەری داخراوی
دڵمان چەندین حەسرەت هەیە
هـەمـوومـان هـەر دوێنێ بـوو
پــایـزمـان بــەڕێ کـــرد
چاوەڕێی خەندەی ئەو زستانەین
دەڵێین خۆشی و ئاسـودەی پێیە
لەگەڵ بـاو بـاران و بــەفــر دێت
زۆر جــاریـش
خەندەکانمان بە خۆڕای دەڕوات
ڕۆژێك ویستم لەخەیاڵی خۆم بتسڕمەوە
کـە چی سروشت بۆنی عەترو هەناسـەی
تـــۆی گــرتــەوە،،،،،،،،،،

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق