دیتم کلینســــی لـە دەســت بوو
گـونیـەکیش لـەســـەر شـــــــــان
گـلەیـیـان دەکــــرد لـــە ویــژدان
زگمان برسیەو چـیـمان لـە،،،؟؟!!
چیمان لە باڵەخانەو شەقام و مۆلە
چیمان لە نەوت و سەرمایەی خۆیە
کـە نەتوانێ مـووچـەو کـار دابـیـن کات
ژیـانمان پارچە پارچەو بە ئــــازارە
ووتی نازانی ئەوە هۆی دەنـگ دانە!؟
ئەو نـاڵینەتان کاری نـــەزانـە!
دەنگی هەمووتان گەر ببێت بـە یەك
بە یـەك ڕێـزی و یـەك تاکە ســەرۆك
ڕەوانی جـوانی و ڕێگای سـەرکەوتن
هـەمــوو شــادی و خۆشـی دەبیـنین
ئیتـر بــۆچ لـەڕووی یـەکدا بوەستین
ئـەی بۆ ئــاوات هـیـواو سـەرکـەوتـن
زۆر زۆر هـەڵـەت کــــرد
ئەو کوردستانە بەهەشتی نەچێنراوە
نابێ جێی بێلین بۆ دوژمن
دەبێ هەنگاو نێین تا سنوور
مـەبنە دوو کــەرت
لە ئاسمانی ووڵات
شـەو چەند درێژ بێت
ڕووبـــار دەڕوا
گـول شـین دەبێ
بـا نەسـرەوێ
بەڵام ئومێدو ئاوات
هەر دەگـــات،،،،؟؟ ۳ ـــ ۱ ـــ ۲۰۲۱

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق