لەشاری سلیمانی جاران،گاورێك و موسلمانێك وجولەکەیەك
هـاوڕێ بوون،زۆر جـاران بـەیـەکـەوە دادە نیشــتن، ڕۆژێـك موسلمانەکە بە گاورەکە دەڵێ حەزرەتی عیسا گەورەتربـوو
یا حەزرەتی مووسا؟ گاورەکە ئەڵێ : قوربان پرســیاری وا چۆن دەکەی؟ دیارە حەزرەتی عیسا گەورە تر بوو،، ئـەڵـێ چۆن؟ ئەڵێ: حەزرەتی عیسا مردووی زیندو ئەکردەوە،کە
چی حەزرەتی موسا،زیندوی ئەمراند،حەزرەتی عیـسا لــە
بێشکەوە قسەی دەکرد، کەچی حەزرەتی مووســالە پاش
هەشت سال هاتە قسە کردن،ئەویش پاش پاڕانەوەلەخودا
تا تۆزێك زمانی پاڵاو کرد تا خەڵك لە قسەی بگەن، چــۆن
حەزڕەتی عیسا گورەتر نیە..جـولکەکەش دەمی بووە بـە
تەڵەی تەقیو ئەمجا ڕووی کردە .. گاورەکە ووتی هەی زۆل!
تۆ ئەوەندە زیرەکی بۆ چی موسلمان نابی! گاور هاتە وەڵام
ووتی گەر خوا بیەوێ موسلمان ئەبم، ئینجا جوولکە ووتی
خودا ئەیەوێ بەڵام شەیتان نایەڵێ.گاورکە ووتی : کەواتـە
شەلەمۆ من شوێن ئەوەیان دەکەوم کە بەهێزترە،،،،
سەیرکەن جاران چینی نەتەوەو مزهەبوو دین ، هیچ ڕێگر
نەبوو ئەو خەڵکەوەك برا بەیەکەوە دەژیا،ئێستابرا لەگــەل
برا ناژێت.. چی بەسەر هات..،..... ۲۱ ـــ ۱ ـــ ۲۰۲۱
سەرچاوە: ڕشتەی مرواری م. علاء الدین سـجادی ۱٨٦٨
گاورناوی،،،ئـاڵتوون ئەفەندی
موسلمان...شیخ بابە عەلـی
جـوولەکە،، شـەلەمــۆ

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق